واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان سەنتەری هۆشیاری تەندروستی و بەشی پەرەپێدانی تەندروستی لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی

0 473

له‌ روانگه‌ی بڕوابوون به‌ كاری هاوبه‌ش و نزیكی تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست و هۆشیار، رۆژی سێ شەممە بەرواری ١٥ ی ئایاری ٢٠١٨ سەنتەری هۆشیاری تەندروستی  لەگەڵ بەشی پەرەپێدانی تەندروستی لەدیوانی وەزارەت یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆكرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ئاستی کوردستان.

شایانی باسە رێوڕەسمی واژۆکردنەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان (د. عبدالفتاح حمەڕەحیم هەورامی) بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی ، و بەڕێزان (دكتۆر دارا رشید محمود ) بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەندروستی و دكتۆرە (هاژە هوشیار محمد) بەرێوبەری بەشی پەرەپێدانی تەندروستی لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی، بەڕێوەچوو لەلایەن بەڕێزیشیانەوە یاداشتەکە واژۆکرا.

وەڵامێک جێبهێڵە

Your email address will not be published.

سوپاس بۆ لێدوانەکەت!