هەڵمەتی هۆشیاكردنەوەی تایبەت بەشێرپەنجەی مەمك

0 711

هەڵمەتی هۆشیاكردنەوەی تایبەت بەشێرپەنجەی مەمك
سەنتەرەكەمان (سەنتەری هۆشیاری تەندروستی) بەچەند چالاكی جۆربەجۆر و بەبەردەوامی بەشدارە لە پرۆگرامی جیهانی تایبەت بەهۆشیاركردنەوەی ئافرەتان لەسەر شێرپەنجەی مەمك .دوێنی پێنج‌ شەمە لەچەمچەماڵ (17-11-2016) سیمینارێك بۆ رێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان بۆ نزیكەی 60 ئافرەت ئەنجامدرا.
چالاكی یەكانی ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەرێز دكتۆرە ژیان خەلیل پسپۆری نەخۆشیەكانی مەمك لەسەنتەری نەخۆشیەكانی مەمك لەسلیمانی كەلەهەمان كاتدا راهێنەری باوەرپێكراوی سەنتەرەكەمانە. دوێنیش بەهەمان شێوە گروپی مەستۆرە لەكەلار درێژەیان دا بەهەڵمەتەكە بەدابەشكردنی چەندین برۆشوری هۆشیاكردنەوە تایبەت بە شێرپەنجەی مەمك. خەرمان بەرەكەت.سەنتەرەكەمان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش لەگەل هەموو دامەزراوە و رێكخراوێكدا لەرێگای دابینكردنی راهێنەر و سەرچاوەی هۆشیاركردنەوە . بۆ پەیوەندیكردن دەتوانن پەیوەندی بكەن بە 07701914127

وەڵامێک جێبهێڵە

Your email address will not be published.

سوپاس بۆ لێدوانەکەت!