یه‌ك شه‌ممه‌ , 27 ئه‌یلول 2020
Home » ‌هەواڵ » کۆتایی هێنان بە خولی ڕاهێنان

کۆتایی هێنان بە خولی ڕاهێنان

لەبەرواری (٢٠٢٠/١/٢٥،٢٤) سەنتەری هۆشیاری تەندروستی بەهاوكاری ڕێکخراوی تایتن ، لە هۆتێل ڕامادا كۆتاییمان هێنا بەخولێكی راهێنانی تایبەت بە پێگەیاندنی راهێنەر (TOT) بۆ پرۆژەی شێرپەنجەی مەمک،لەم خولەدا ١٩ خوێندکار و دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکان بەشداربوون تیایدا،خولەکە ماوەی (٢/دوو) ڕۆژ بەردەوام بوو (١١/یانزە) كاتژمێری خایاند. راهێنەری خولەكە بریتی بوو لە د. عبدالفتاح حەمەڕەحیم هەورامی.
ئامانجی خولەكە بریتیی بوو لە ئامادەكردنی چەند راهێنەرێك لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی كردنەوەی خولی تایبەت بە هۆشیاری خۆپاراستن و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *