یه‌ك شه‌ممه‌ , 27 ئه‌یلول 2020
Home » پڕۆژەکان » پرۆگرامی پەرەپێدانی هۆشیاری تەندروستی لەدەزگا پەروەردەییەکاندا

پرۆگرامی پەرەپێدانی هۆشیاری تەندروستی لەدەزگا پەروەردەییەکاندا

برییتیە لەپرۆژەیەکی تایبەت بەپەرەپێدانی هۆشیاری تەندروستی لەڕێگای دامەزراوە  پەروەردەییەکانەوە، قوتابخانەی (سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی) ئەم پرۆگرامە ساڵی ٢٠١٢ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە لەلایەن سەنتەری هۆشیاری تەندروستییەوە دانراوە، دوای پێشکەشکردنی پرۆپۆزاڵ، وەزارەتی تەندروستی رەزامەندی دەربڕی، دواتر وەزارەتی پەروەردەش رەزامەندی دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی.

پرۆژەکە پێکهاتووە لە:-

١- ئامادەکردن و کۆپیکردنی پاکێجێکی تایبەت کەپێکهاتبوو لە:-

‌- مانوەڵێکی راهێنان وەک سەرچاوە  بۆ مامۆستایان و توێژەران، هەریەکەیان ٣٠٠ دانەی لێ چاپکرا بەزمانی کوردی(سۆرانی، بادیینی) بەبەرگی کارتۆنی قەبارە ئەی فۆڕی رەنگاو رەنگ ئارت. کەتیایدا ١٤ بابەتی لەخۆدەگرت بۆئاستە جۆربەجۆرەکانی خوێندن.

ب- ئامادەکردن و دیزاینکردنی برۆشۆر (١٠) ناونیشان، هەرناونیشانێک کرا بەبرۆشۆرێک و ١٠٠٠٠٠ سەدهەزار نوسخەی لێ کۆپیکراو لەڕێگای راهێنەری راهێنراوی ناوقوتابخانەکانەوە دابەشکران بەسەر خوێندکارادا لەسەر ئاستی هەموو کوردستان.

ج- ئامادەکردنێکی مانوەڵێکی ١٤٠ لاپەرەی ئەی فۆڕی رەنگاوڕەنگ تایبەت بەبنەماگشتییەکانی راهێنان.

 

٢- کردنەوەی خولی راهێنان کەبریتیبوون:-

‌أ- خولی راهێنانی راهێنەران، زیاتر لە٣٠ بەشداربووی لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی کوردستان، ماوەی خولەکە ٣٥ کاتژمێری خایاند. دواتر بەشداربووانی ئەم خوولە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و چەندین خولی راهێنانیان بۆ مامۆستایان و توێژەران کردەوە.

 

ب- خولی راهێنانی توێژەران و مامۆستایی قوتابخانەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بۆ پێگەیاندنی راهێنەران لەنێو قوتابخانەکاندا کەزیاتر لە١٦٠٠ مامۆستاو توێژەری بەشداربوو لەخولەکان لەسەر ئاستی کوردستان.

٣- کردنەوەی خولی هۆشیاری بۆ خوێندکاران و قوتابییەکان لەسەر بابەتەکانی نێوپرۆژەکە (بەپێی پێویست بابەتەکان دیاریدەکران)، بەهەزاران کەس سوودمەندبوون لەم خولانە، لەگەڵ دابەشکردنی یەک ملیۆن برۆشۆر بەسەریاندا.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *