سێ شه‌ممه‌ , 20 تشرینی یه‌كه‌م 2020
Home » سلاید » پرۆگرامی سەلامەتی تەندروستی خۆراك

پرۆگرامی سەلامەتی تەندروستی خۆراك

یەكێكە لەپرۆگرامە تازەكان كەبۆیەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت لەشاری سلێمانی.
ئەم پرۆگرامە: بریتییە لەخولێكی ڕاهێنان لەهەردوو بواری كرداری و تیۆری بۆماوەی 20 كاتژمێر، بۆئەوكەسانەیە كەلەچێشتخانە و ئۆتێلەكان و هەرشوێنێك پەیوەندی بەخواردەمەنییەوە هەیە كاردەكەن.

هەروەها بۆ ئەولیژنانەی كەسەر بەدەزگا پەیوەندیدارەكانی وەكو قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتننەری و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، كە كار لەسەر سەرپەرشتی كردن و چاودێریكردنی شوێنە گشتیەكان دەكەن.

ماوەی خولەكە: 5 ڕۆژی دەخایەنێت، یەكەم خولی پرۆگرامەكە جێبەجێكرا لە11/3 بۆ 16/3 بەردەوامبوو.

ڕۆژانە لەكاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ بۆ 5 ی ئێوارە جێبەجێكرا لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلەتەكنیك

لایەنە پەیوەندیدارەكان: ئەم خولە لەلایەن دامەزراوەی (سەنتەری هۆشیاری تەندروستی، ڕێكخراوی كوردژین، ڕێكخراوی تەندروستی و سەلامەتی لەشوێنی كاردا)، هەروەها سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلەتەكنیك، بەهاوكاری كۆمەڵەی چێشتخانە و ئۆتێلەكانی شاری سلێمانی جێبەجێدەكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *