یه‌ك شه‌ممه‌ , 20 ئه‌یلول 2020
Home » هاوپۆلنەکراو » كردنەوەی سەنتەری راوێژكاری خێزانی لەسلێمانی

كردنەوەی سەنتەری راوێژكاری خێزانی لەسلێمانی

سەنتەری راوێژكاری خێزانی لەسلێمانی كرایەوە تایبەت بە پێدانی هۆشیاری بەو كوڕوكچانەی كەدەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە. كةتيايدا وانەی تایبەت بە هۆشیاری یاسایی و تەندروستی و كۆمەڵایەتی لەلایەن کەسانی پسپۆرەوە دەوترێنەوە.

ئەو کوڕ و کچانەی دەستگیراندارن دێنە نێو کلینکی ڕاوێژکاری خێزانی تاوەکو بەشێوەی تیۆرى لە بارەى ژیانى ھاوسەرییەوە ڕێنماییان پێبدرێت و سوودى لێببینن.
دەستگیراندارەکان دواى ئەوەى پشکنینى خوێنیان بۆ دەکرێت، ئامۆژگارى دەکرێن خولێک لەم سەنتەرەدا ببینن بەشدریكردنیش مەرجە لەسەر دەستگیراندارەكان و بێبەرامبەرە.

خێزانی تەندروست بنەمای کۆمەڵگەی تەندروستە، دروشمێکە کە بەرپرسانی تەندروستی ھەوڵ دەدەن لە ڕێیەوە تەندروستییەکى باش بۆ خێزانەکان دابینبکەن.

کلینکی راوێژکاری خێزانی سلێمانی، لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە یەکەم کلینک دادەنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *