Home » هاوپۆلنەکراو » خولی راهێنانی تایبەت بە ئۆتیزم

خولی راهێنانی تایبەت بە ئۆتیزم

ئەمجارە لەخزمەتی توشبووانی ئۆتیزمدا بووین بۆ پەرەپێدانی هۆشیاری كۆمەڵگە تایبەت بە ئۆتیزم لەرێگای مامۆستایانەوە.
دروستكرن و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژووری تایبه‌ت به‌ خاوه‌ن پێداویتستی تایبه‌ت له‌ شه‌ش خوێندگه‌ی شاری سلێمانیدا له‌م كاتی قه‌یرانه‌دا كه‌ كۆمپانیای View pioneer وه‌ك لایه‌نی جێببه‌جێكار و ڕێكخراوی QANDIL سویدی وه‌ك خاوه‌ن پرۆژه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراویUNHCR ه‌وه‌ فه‌ندی بۆ دابینكرابوو خزمه‌تێكی له‌ به‌رچاوه‌ بۆ بواتری په‌روه‌رده‌ی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا. له‌م پرۆژه‌یه‌شدا جێده‌ستی ئه‌ندازیارانی به‌شی بیناسازی ڤیوپایه‌نیر به‌ ئاشكرا دیاره‌و دڵسۆزیان به‌رز نرخێنرا هاوكات به‌ ته‌واو بونی پرۆژه‌كه‌ به‌شی په‌ره‌پێدانی ڤیوپیانیر به‌ شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی به‌ هاوكاری هه‌ردوو ڕێكخراوی (QANDIL) و (UNHCR) خولێكی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی هه‌ر شه‌شه‌ قوتابخانه‌ كه‌ كرایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌تی زیاتر ئاشناكردنیان به‌ ستاندارده‌ جیهانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ شێوازی مامه‌ڵه‌ كردنی دروست له‌ گه‌ڵ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ تایبه‌ت ئۆتیزم ئه‌مه‌ش وه‌ك ته‌واو كاریه‌ك ده‌بێت بۆ پرۆژه‌كه‌مان كه‌ مامۆستایان ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی دروست سود له‌و پێداویستیانه‌ وه‌ربگرن كه‌ بۆیان دابینكراوه‌ و له‌ خزمه‌تی منداڵانی خوێندنگه‌ كانیاندا. ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن ڕاهێنه‌ر و پزیشكی كۆمه‌ڵ د. عبدالفتاح حمه‌ رحیم هه‌ورامیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو به‌ هاوكاری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی, مانوه‌ڵى.

تایبه‌ت به‌خوله‌كه‌ ئاماده‌ كرا و له‌ لایه‌ن په‌یمانگای View Group ه‌وه‌ بڕوانامه‌ی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌ به‌شداربوان كرا كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیه‌وه‌ په‌سه‌نكرابوون.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *